لەسەر ڕاسپاردەی کوێستان محەمەد، وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی و به سه‌رپه‌رشتی و چاودێری نەهرۆ عەبدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، به‌دواداچوون بۆ كه‌یسی بهساڵاچوویەک له نێو گه‌ڕه‌كێكی شاری سلێمانی كرا کە هاوسەری نەنە کوکوی کۆچکردووە و تیمێکی ماڵی بەساڵاچووان چوونە ماڵی بەساڵاچوویەک کە بە بارودۆخێکی خراپ دا تێدەپەڕی بە تەنیای ژیانی بەڕێ دەکرد و مەرجەکانی سەلامەتی و تەندروستی تێدا نەبوو.
بەساڵاچووەکە لە شوێنێکی نەگونجاو بۆ ژیان دەمایەوە، تەمەنی ڕێگەی پێ نادات خۆی خزمەتی خۆی بکات و گرنگی بە ژیانی خۆی بدات و پێداویستییەکانیان دابین بکەن، تیمی ناوبراو پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی بردیانە ماڵی بەساڵاچوان و ڕزگار کرا.
نەهرۆ عەبدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی لەو بارەوە ڕایگەیاند، کە هەرچی پێویست بێت بۆ ئەو بەساڵاچووەی دەکەن .
هەروەها وتی: ماڵی بەساڵاچووانی سلێمانی، بەشێوەی بیست‌و چوار سەعات، دەرگای کراوەیە بۆ لە ئامێزگرتنی ئەو بەساڵاچووانەی کە بەهەر هۆکارێک پێویستیان بەو شوێنە شایستەیە هەیە و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی و دەروونی و تەندروستی و پێویستی ڕۆژانەی ژیانیان پێشکەش دەکات.