عەلی حەمە ساڵح: گۆڕان گەندەڵ نییە

سەرۆكی فركسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، بزوتنەوەی گۆڕان بزوتنەوەیەكی گەورەیە و  نە لە گەندەڵی تێوە گلاوە  نە لەو پرسە تێوەدەگلێت، وە كەسیش بەڵگەی نییە كە بزوتنەوەكەیان تێكەڵی دۆسیەیی گەندەڵی بكات.

عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی یادی 11 ساڵەی دامەزراندنی بزوتنەوەی كۆرانەوە  رایگەیاند: ئێستا  گەندەڵی، قاچاخی، زوڵم و نادادی ئێستا لە ھەموو کات زیاترە، ھیچ کەسێک بەڵگەیەکی نیە گۆڕان لە گەندەڵی و زوڵم تێوەگلابێت، بەڵام بەردەوامبوون لەم شێوە حوکمڕانیەی ئێستاو ئەنجامنەدانی چاکسازی و پەیوەست نەبوونی پارتی بە ڕێککەوتنی چاکسازی، زیانی گەورەیە بۆ بەرنامەی گۆڕان.


عەلی حەمە ساڵح دەشڵێت:، کاک نەوشیروان دەورێکی باڵاو مێژووی ھەبوو لە دروستکردنەوەی متمانەدا،ئەو کۆچی کرد، نابێت گۆڕانیش بە تەنیا لەسەر ئەو ڕابردوەی کاک نەوشیروان بێت، دەستگرتن بە ڕێبازی کاک نەوشیروان ھەنگاوی ئازایانەی دەوێت.


ئەمڕۆ 11 ساڵ بەسەر دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕاندا تێپەڕ دەبێت و لە ئێستاشدا بزوتنەوەی گۆڕان لە ناو حكومەتی هەرێمی كوردستاندایە و بەشێك لە پشكەكانی حكومەت لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕانەوە بەڕێوەدەبرێن.

ھەواڵی زیاتر