یەکەمین سەرۆککۆماری ئێران کۆچی دوایی کرد

ئەبولحەسەن بەنی سەدر، یەکەمین سەرۆککۆماری ئێران لە تەمەنی 88 ساڵیدا لە نەخۆشخانەی سالپتریە لە پاریس کۆچی دواییکرد. 

ئەمڕۆ شەممە 09-10-2021 میدیای ئێران هەواڵی کۆچی دوایی ئەبولحەسەن بەنی سەدری بڵاوکردەوە. دوای رووخانی دەسەڵاتی پاشایەتی لە ئێران، ئەبولحەسەن بووە یەکەمین سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە، بەڵام لە ساڵی 1981 بە کۆی دەنگی پەرلەمانی ئێران لە دەسەڵاتەکەی دوورخرایەوە.

ئەبولحەسەن لە ساڵی 1933 لە هەمەدان لەدایکبووە، کوڕی ئایەتوڵڵا نەسروڵڵا بەنی سەدرە کە یەکێک بوو لە کەسایەتییە دیارەکانی ئایینزای شیعە و دۆستی نزیکی ئایەتووڵڵا خومەینی، دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو.

ھەواڵی زیاتر