فەرهاد ئەسعەد شێتنەیی، لێپرسراوی هۆبەی حزب و لایەنە سیاسییەكان لە ئۆفیسی هەولێری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند” له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ١٨ كاندید سزادراون و کاندیدێکیش به‌هۆى سه‌رپێچى له یاسا و رێنماییه‌كانى كۆمسیۆن دورخرایه‌وه ئه‌وه‌ش به بڕیارى ئۆفیسى نیشتیمانى له به‌غداد”.
وتیشی: ئەگەر كاندیدەكان لە دەنگدانی گشتیدا بانگەشە ڕانەگرن، ئەوا ئەگەری چەند هێندە زیادكردنی غەرامەكەیان هەیە، بۆیە داوایان لێدەكەین بانگەشە ڕابگرن.
له‌باره‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن ئاشکرایکرد: ئەنجامە بەراییەكانی دەنگدانی گشتی ئێوارەی رۆژی ١١ی مانگ و ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكەش رۆژی ١٢ی ئەم مانگە ئاشكرادەكرێت.