سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی سنووری ئیدارەی گەرمیانی کرد و لە رێوڕەسمێکدا سایلۆی کەلاری کردەوە و رایگەیاند، پرۆژهکە بهشێكه له ستراتیژی حكومهت بۆ دروستكردنی ژێرخانی ئابووری له كوردستاندا، گوتیشی، “لهسهر ئهوه سوورین دهسهڵاتی یاسایی حكومهت بهسهر ههموو ناوچهكاندا بسهپێنین. ئهمه سهروهریكردنی یاسایه و خۆسهپاندن نییه”. سایلۆی کەلار بە گوژمەی 21 ملیار دینار دروستکراوە و توانای کۆگاکردنی 40 هەزار تۆن گەنمی هەیە، دەتوانرێت بۆ ماوەی پێنج ساڵ گەنمی تێدا هەڵبگیرێت، توانای پشکنین و دیاریکردنی جۆر و کوالێتیی گەنمی هەیە. مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئهم پرۆژهیه ئاسایشی خۆراكی ههرێمی کوردستان دابین دهكات و دهبێته ژێرخان بۆ پێشكهوتنی كهرتهكانی دیكهی ئابووری له كوردستاندا، ئاماژەی بەوەش کرد، “چهندین پرۆژهی دیكهمان ههیه، ئهوانیش رێگهی كهلار – كفری و كهلار – دهربهندیخانه و هیوادارم به زوویی تهواو بكرێن”. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، ئهگهر كشتوكاڵ پێشبكهوێت، پیشهسازی و بازرگانییش دهبووژێتهوه، “ستراتیژی حكومهت بنیاتنانی پرۆژهی گهوره و فرهچهشنكردنی سهرچاوهی داهاته”. دەقی گوتەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
خوشک و برایانی بەڕێز، ئامادەبووانی هێژا، زۆر زۆر بەخێربێن، سوپاسی ئامادەبوونی هەمووتان دەکەم. زۆر خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ لە خزمەتی ئێوەدام. لە دەڤەری گەرمیانی سەربەرز هاتووین بۆ کردنەوەی پرۆژەیەکی دیکەی ستراتیژیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو گەرمیانەی کە پشکی زێڕی بەرکەوتووە لە قوربانیدان و بەرگریکردن لە خەڵکی کوردستان، ئەو گەرمیانەی کە خاوەن هەزاران شەهیدە و رووبەڕووی کارەساتی کۆمەڵکوژی و جینۆساید و ئەنفال بووەتەوە. بۆیە ئەرکی هەموومانە کە خزمەتی کەسوکاری بنەماڵەی شەهیدان و ئەنفالکراوان بکەین، خزمەتی حکومەتە بەبێ جیاوازی لە هەموو ناوچەکانی کوردستاندا خزمەتگوزاری بکات.
ئەمڕۆ ئێمە لێرەین بۆئەوەی ئەم پرۆژە ستراتیژییە بکەینەوە کە بەشێکە لە ستراتیژییەتی حکومەت بۆ دروستکردنی ژێرخانێکی ئابووریی بەهێز لە کوردستاندا. ئێمە گرنگییەکی زۆرمانداوە بە دروستکردنی سایلۆ و کۆگا بۆئەوەی بەرهەمی جووتیارانی ئێمە وەربگرنەوە و جووتیارانمان چیدیکە لە خەمی ئەوەدا نەبن بزانن بەرهەمەکانیان چییان لێدێت. ئەمە ئاسایشی خۆراکی هەرێمی کوردستان دابیندەکات و وادەکات ببێتە ژێرخانێک بۆئەوەی کەرتەکانی دیکەی ئابووری لە کوردستاندا پێشبکەون. هەروەک دەزانن کشتوکاڵ بنەمایەکی سەرەکییە بۆ پێشخستنی ئابووریی هەر وڵاتێک.
ئەگەر کشتوکاڵ پێشبکەوێت و بەرهەمەکان زیادببن، بێگومان پیشەسازی و بازرگانییش لە وڵاتدا دەبووژێتەوە، بۆیە ئێمە گرنگیمان بەم ستراتیژییە داوە، لە ستراتیژییەتی حکومەتیش ئەوە بووە کە ئێمە زیاتر بیر لە پرۆژە گەورەکان بکەینەوە تاوەکو لە داهاتوویەکی نزیکدا کوردستان بتوانێت لەسەر پێی خۆی بوەستێت و سەرچاوەکانی داهات لە کوردستان هەمەجۆر بکرێت.
ئێمە لە سەرەتای دەستبەکاربوونی ئەم کابینەیە گرنگییەکی زۆرمان داوە بەم دەڤەرە، بۆئەوەی بتوانین تاڕاددەیەکی کەمیش بێت لە خزمەتی ئێوەی خۆشەویستدا بتوانین قەرەبووی ئەو هەموو زەحمەت و قوربانیدانەی خەڵکی گەرمیانی خۆشەویست بدەینەوە، ئێمە دەزانین کە گەرمیان بە چی نەهامەت و زەحمەتێکدا تێپەڕیوە. گەرمیان هەمیشە پێشەنگ بووە لەوەی کە بەرگری لە خاکی کوردستان بکات. هەمیشەش لە ریزی پێشەوە بووە کە شاڵاوی هێرشکردنی سەر کوردستان هاتووەتە هەرێم، گەرمیان پێش هەموویان بەرکەوتووە، بەڵام خۆڕاگری و قارەمانێتیی خەڵکی ئەم دەڤەرە وایکردووە کە هەموومان پێتان سەربەرز بین و ئێستاش خۆمان بە قەرزدارتان بزانین.
ئێمە لە حکومەت بۆئەوەی بتوانین خزمەتێکی باشتری ئەم دەڤەرە بکەین، لە سەرەتاوە بە بڕی 126 ملیار دینار پارەمان تەرخانکردووە بۆ چەندین پرۆژەی جۆراوجۆر و ستراتیژی لەم دەڤەرە، یەکێک لەوانەش دروستکردنی ئەم سایلۆ و کۆگایەیە کە ئێستا دەیبینن و دوای ماوەیەکی دیکە ئیشەڵڵا بە فەرمی دەیکەینەوە بۆئەوەی بکەوێتە خزمەتی جووتیارانی هەرێمی کوردستان.