ئەو پەرلەمانتارانەی زۆرترین قسەیان لە میدیا و کەمترینیان لە پەرلەمان کردووە

لە خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق، ژمارەیەک کەس بوونە نوێنەری خەڵکی هەرێمی کوردستان، کە لە میدیاکانەوە شەو و ڕۆژیان خستبووە سەر یەک بۆ قسەکردن، کەچی دوای ئەوەی پەرلەمان هەڵوەشایەوە و خشتەی چالاکیەکان بڵاوکرایەوە، دەرکەوتوە هەندێکیان تەنانەت یەکجاریش قسەیان نەکردووە و بەرگریان لە قوت و مافی خەڵک نەکردووە.

بەپێی راپۆرتی مەرسەدی عێراقی بۆ چاودێریکردنی کارەکانی پەرلەمان، لە سێ ساڵی رابردوودا چەند پەرلەمانتارێک هیچ قسەیەکیان نەکردوە و تەنانەت بەشداریشیان لە هیچ یاسایەکدا نەکردووە.

  • سەرکەوت شەمسەدین، پەرلەمانتاری نەوەی نوێی پێشوو کە دواتر چووە ژێر باڵی لاهور جەنگی، لە 149 دانیشتنی پەرلەماندا هیچ قسەیەکی نەکردووە و بەشداری لە دانانی هیچ یاسایەکیشدا نەکردووە.
  • غالیب محەمەدی، پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان کە ئەویش دواتر هەڵگەڕایەوە و چووە ژێر باڵی لاهور، تەنیا 10 جار قسەی کردوە و بەشداری لە دانانی هیچ یاسایەکدا نەکردووە.
  • ئەحمەدی حاجی ڕەشید، کە هەمیشە دژی ئەزمونی هەرێمی کوردستان قسە دەکات و لە میدیاکاندا بەرناکەوێت، تەنیا سێ جار قسەی کردووە و بەشداری لە 12 یاسادا کردووە.
  • یوسف محەمەد سادق، کە بەردەوام دژایەتی ئەزموونی هەرێمی کوردستان دەکا، تەنیا 4 جار قسەی کردووە و بەشداری لە دانانی 2 یاسادا کردووە.
  • بڵێسە جەبار فەرمان، هیچ قسەیەکی نەکردووە و بەشداری لە هیچ یاسایەکیشدا نەکردووە.
  • بەختیار شاوەیس، تەنیا سێ جار قسەی کردووە و بەشداری لە هیچ یاسایەکدا نەکردووە.
ھەواڵی زیاتر