کاندیدەکانی لاهور جەنگی وەکو دوایین کارت

لاهور جەنگی، هاوسەرۆکی بێ دەسەڵاتکراوی یەکێتی، لە ئێستادا کە دۆخی یەکێتی زیاتر هەستیار دەبێت لەبەر هەڵبژاردن، دەست بۆ کارتێکی دیکە دەبات بۆ ئەوەی دژی کوڕەکانی مام جەلال بەکاری بێنێت.

لاهور جەنگی لەم چەند رۆژەدا دەستی بە جموجۆڵ کردوە و لە پەیجەکانیدا ڤیدیۆ بڵاودەکاتەوە و ناڕاستەوخۆش پاڵپشتی چەند کەسێک دەکات کە بەناوی بێلایەنەوە خۆیان کاندید کردووە.

پەیجەکانی لاهور جەنگی دەستیان بە بانگەشە کردووە بۆ ئەو کاندیدانەی کە خۆی پاڵپشتیان دەکات، لەوانە ئاڵا تاڵەبانی، کە کاندیدی یەکێتیە، بەڵام لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی نێوانی تێکچووە. هەروەها سەرکەوت شەمسەدین، پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ، کە دوای دەرچوونی پشتی لە حیزبەکەی کرد و خۆی دایە پاڵ لاهور جەنگی. غالیب محەمەدیش یەکێکی ترە لەو کاندیدانەی کە بەناوی سەربەخۆوە خۆی کاندید کردووە و پێشتر لەسەر حسابی گۆڕان ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و پەرلەمانتاری عێراق بووە.

لاهور جەنگی دەیەوێ بەم کارە هەژموونی خۆی لە سلێمانی بگەڕێنێتەوە و ئەگەر رێگەی نەدەن بگەڕێتەوە ناو یەکێتی، لە پەرلەمان چەند ئەندام پەرلەمانێکی هەبێت.

ھەواڵی زیاتر