شەوی ڕابردوو لەسەر ڕێگای هەولێر ـ مەخموور لە نزیک گوندی قۆڕیتان، پێکدادانێک ڕوویدا لەنێوان مالیبۆیەکی تایبەت وپیکابێکی دەبڵ، لەئەنجامی ڕووداوەکەش 3پیادە بونە قوربانی 4کەسی تریش زامدار بوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر دەڵێ: هۆکاری سەرەکیی بۆکەوتنەوەی ڕووداوەکە پێشبڕکێی مالیبۆ بووە لەگەل ئوتومبێلێکی تر، بۆیە کاتێک گەیشتووەتە پیکاب لە پێشی، نەیتوانیوە خۆی لێ دەربازبکات و خۆی پیاکێشاوە، لەگەڵ خۆپیاکێشانەکە خۆی کۆنترۆلی لەدەستداوە و چووەتە سەرشۆلدەر و لەوێ 3پیادە کە لە تەنیشتی رێگا دەڕۆیشتن هەرسێکیانی کوشتوە، ئینجا خۆی کەوتووەتە ناو کەندێک.