جۆنسن: میدیاكان بێزارم دەكەن

 سەرۆك وەزیرانی بەڕیتانیا ڕایگەیاند، میدیاكاران زۆر بێزاركەرن و بەبەردەوام بەدوایی شتێكدا دەگەڕێن كە كاریی ئەوان نییە و زۆریش پێویست بە قسەكردن ناكات لەسەری ئەوەش منی زۆر بێزار كردووە.

بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی بەڕیتانیا ڕایگەیاند: لە ڕەفتاریی كۆمەڵایەتی بەشێكی زۆر لە ڕۆژنامەنوسانی جیهان و وڵاتەكەی بێزارە و داوا لە ڕۆژنامەنوسان دەكات بە شێوەیەكی باشتر بەدوای كارەكانیاندا بگەڕێن و كارێك نەكەن خەڵك بێزار بكەن بۆ ئەوەی هیچ نەبێت بتوانن زانیاریی دروست بەدەست بخەن.

جۆنسن دەڵێت: بەشێك لە ڕۆژنامەنوسەكان هەر بێزار كەر نین بەڵكو ئینكارن و زیادەڕۆیی زۆریش دەكەن ئەوەش وادەكات من بێزاربم و كارەكانیان پەسەند نەكەم كەمنی بەتەواوەتی بێزار كردووە و داوایان لێدەكەم نزیكنەبونەوە لە كارێك كە من و ئەوانی دیكەش بێزار بكات.

ئەوە لەكاتێكدایە پێشتریش ڕۆژنامەنوسان نیگەرانی خۆیان لە سەر رەفتارەكانی بۆرس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەڕیتانیا دەربڕیبوو لەسەر ئەوەی كە زانیاریی زۆر نادات بە ڕۆژنامەونوسان و زۆرجارییش وەڵامیان ناداتەوە

ھەواڵی زیاتر