هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه‌ پارتی رابكێشرێتته‌ ناو شه‌رێكی راگه‌یاندنیه‌وه

هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه‌ پارتی رابكێشرێتته‌ ناو شه‌رێكی راگه‌یاندنیه‌وه‌، قسه‌كانی دوێنێی كاك نێچیرڤان بارزانی، دوو ئاماژه‌ی روونی تێدابوو كه‌ گرنگه‌ پارتی رانه‌كێشرێته‌ ناو شه‌رێكی راگه‌یاندنه‌وه‌ كه‌ دواجار هه‌رده‌بێت حزبه‌كان له‌سه‌ر مێزێكی گفتووگۆ كۆببنه‌وه‌، پارتی له‌ 10 ساڵی رابردوو كه‌وته‌ شه‌رێكی په‌لكێشراو له‌گه‌ڵ بزووتنه‌ووه‌ی گۆڕان كه‌ دواجار له‌سه‌ر ئه‌و شه‌ره‌ گۆران جه‌ماوه‌ری خۆی پێی شه‌حن ده‌كرده‌وه‌، دۆخی كوردستانیش كه‌وته‌ قۆناغێكی ناخۆشه‌وه‌، دواتر ئه‌م شه‌ره‌ به‌شێكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان دوای ته‌واوبوونی ئه‌ركی گۆران گرتیانه‌ ئه‌ستۆ، تا پێش 8ی ته‌مووز ئه‌و شه‌ره‌ به‌رده‌وامی هه‌بوو، ده‌رئه‌نجام هه‌ر پارتی تێیدا زه‌ره‌رمه‌ند بوو، چونكه‌ ئه‌و شه‌ره‌ هی پارتی نییه‌، دووه‌میش كادیرو سه‌ركردایه‌تی پارتی به‌و شه‌ره‌ نامۆن، ئاكامه‌كه‌شی هیچه‌. ئه‌وه‌تا گۆران و یه‌كێتی 5 ساڵ هیچ نه‌ما به‌یه‌كتری نه‌ڵێن، سه‌ر ئه‌نجام بونه‌یه‌ك لیست و ئێستاش باسی یه‌كگرتنه‌ووه‌ ده‌كه‌ن!! بۆیه‌ گرنگه‌ پارتی نه‌خزبێته‌ شه‌رێكه‌وه‌ هی خۆی نییه‌.
خاڵی دواتر فه‌وزایه‌كی سیاسی له‌ كوردستان دروست بووه‌ هه‌ندێك حزب بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌وزایه‌ ده‌یانه‌وێت پارتی بكه‌نه‌ ئامانج، گرنگه‌ پێش هه‌موو لایه‌نه‌كان پارتی ئاگاداری ئه‌وه‌بێت كه‌ له‌سه‌رجه‌م حزبه‌كانی دیكه‌ ئه‌ركی ئه‌و له‌ داهاتوو زۆر قورستر ده‌بێت، له‌به‌غداوه‌ ئومێدی زۆر هه‌یه‌ كه‌ پارتی فاكته‌ری چاره‌سه‌ری قه‌یرانی پێكهێنانی حكوومه‌ت بێت و بتونێت له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی دیكه‌ حكوومه‌تێكی باش دروست بكه‌ن, له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی سیاسه‌تی پارتی له‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌ ئیداره‌دانی حكوومه‌ت زۆر سه‌ركه‌وتوانه‌ بووه‌ و ئه‌مه‌ وای كردووه‌ پارتی حسابی تایبه‌تی بۆ بكرێت له‌ ئاستی دیپلۆماسی جگه‌ له‌وه‌ی پارتی چاوی له‌وه‌یه‌ كه‌ كوردستان ببێته‌ ناوه‌ندێكی گرنگی ئابووری و ستراتیژی ناوچه‌كه‌ ئه‌مانه‌ ئه‌ركی سه‌ره‌كی پارتین نه‌ك شه‌ره‌ ده‌نكووكی راگه‌یاندن. 

به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌وه‌ی گرنگه‌ هێزه‌ سیاسییه‌کان په‌یره‌وی بکه‌ن ئه‌وه‌یه‌ که‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌بێت ده‌رفه‌تێک هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتواننی پێکه‌وه‌ کاری هاوبه‌ش بکه‌ن، خۆخاڵی کردنه‌وه‌ بۆدژایه‌تی کردنی یه‌کتری دواجار متمانه‌ی سه‌رکردایه‌تی حزبه‌کان و جه‌ماوه‌ر ناهێڵێت، ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان کردی له‌ رابردوو به‌رانبه‌ر به‌ پارتی و دواتر دانیشتنی له‌گه‌ڵ پارتی و پێکهێنانی حکوومه‌ت له‌گه‌ڵی وای کرد که‌ جه‌ماوه‌ری ئه‌و حزبه‌ پرسیاریان لێ بکه‌ن ئه‌رێ ئه‌و هێرشانه‌تان له‌پای چی و ئه‌و رێککه‌وتنه‌تان له‌پای چی.؟

کارزان سەباح ھەورامی

ھەواڵی زیاتر