دەرھێنەر کوێنتن تارانتینۆ پەیمانی داوە ھەرگیز پارە بە دایکی نەدات

دەرھێنەری ناسراوی ھۆڵیوود، کوێنتن تارانتینۆ پەیمانی داوە ھەرگیز فلسێک لە داھاتی ھۆڵیوود نەداتە دایکی، بەھۆی ئەوەی دەرھێنەر لە منداڵیدا بە قسەکانی دایکی شکاوە و گوێی بە ھەستی نەداوە.

تارانتینۆ کە سەروەتەکەی بە نزیکەی 120 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت، باس لە منداڵی خۆی دەکات کە تێیدا پەیمانی بەخۆی داوە ھەرگیز ھیچ پارەیەک کە بەھۆی سەرکەوتنەکانی لە ھۆڵیوود دەستی دەکەوێت، بە دایکی نەدات.

دەرھێنەری 58 ساڵ، باس لەوە دەکات ھەمیشە زانیویەتی کە دەیەوێت بەردەوام بێت لەسەر نووسین و زۆر قوربانی داوە لە قوتابخانە، بەڵام دایکی ھەرگیز ئەم شتەی بەلاوە ئاسایی نەبووە.

ڕۆژیک دایکی ڕەخنەی لێ دەگرێت و شتێکی پێ دەڵێت کە ھەرگیز لە بیری ناکات.

دایکی تارانتینۆ گاڵتە بە نووسینەکانی دەکات و بە لەدەستدانی کات باسی دەکات، تارانتینۆ ئاماژەی بەوەدا کە دایکی تەنیا ویستویەتی لە پۆلدا نەنووسێت و ئەرکی قوتابخانە بەجێ بھێنێت، بەڵام دەرھێنەر لەو کاتەدا قسەکانی دایکی ئەزێتی داوە و لە مێشکی خۆیدا وتویەتی “باشە خانم، کاتێک دەبم بە نووسەرێکی سەرکەوتوو ھەرگیز فلسێک لە منەوە نابینی، نە خانوو، نە گەشت و نە کادێلاک بۆ تۆ نیە، مادام ئاوات وت”

دەرکەوەت کە تارانتینۆ گاڵتە ناکات و لەسەر پەیمانەکەی خۆی ماوە و تەنیا لە ھەندێک باج یارمەتی دایکی داوە.


ھەواڵی زیاتر