کەشناسی: سبەی بەرزترین پلەی گەرما تۆمار دەکرێت

بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هاوینی ئەمساڵ تۆمار دەکرێ کە 47 پلەی سیلیزی دەبێت.

ئەژی چەتۆ، بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، سبەی شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هاوینی ئەمساڵ تۆمار دەکرێ کە 47 پلەی سیلیزی دەبێت، ئەو هەواڵانەشی باسی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای هەرێمی کوردستان بۆ سەرووی 50 پلە دەکەن، دوورن لە ڕاستی.

ئەژی چەتۆ وتی”بەراورد بە پار، ئەمساڵ فێنکترە و رەنگە تەنیا لە ناوچەی گەرمەسێر پلەی گەرما بگاتە 50 پلەی سیلیزی”.

ھەواڵی زیاتر