سێشەممە تاڵیبان کابینەی نوێی حکومەتی ڕاگەیاند کە تێکڕای بەرپرسەکانی لە ڕەگەزی نێرن و ھەمان کەسانی پێشوون کە لە ساڵی 1990 و جەنگی 20 ساڵەی دژی ئەمەریکا دەسەڵاتیان ھەبووە.
سەرەڕای ئەوەی تاڵیبان پێشتر بەڵێنی دامەزراندنی حکومەتێکی کراوەی دابوو، بەڵام بەربژێرکردنی کاندیدەکان لەسەر بنەمای وەفاداریانە و پڕکردنەوەی پۆستە ھەستیارەکان بەو کەسانەی کە دەسەڵاتی سەرەکیان ھەیە لە ناو بزوتنەوەکە.
ھەیبەتوڵا ئاخونزادە، سەرکردەی تاڵیبان ڕایگەیاند “لە داھاتوودا ئەوەی پەیوەندی بە حکومەت و ژیان ھەبێت لە ئەفغانستان، لەسەر یاساکانی شەریعە ڕێکدەخرێنەوە”، ھەروەھا پیرۆزبای لە ئەفغانییەکان دەکات بە بۆنەی ڕزگاربوونی وڵات لە دەستی ھێزی دەرەکی.
لیستی بەربژێرەکان:
سیراجەدون ھەقانی، وەزیری ناوخۆ
سیراجەدون ھەقانی وەک وەزیری ناوخۆ دیاریکراوە، لە کاتێکدا FBI بڕی 5 ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات داناوە بۆ دەستبەسەرکردنی. ناوبراو بەڕێوبەری گرووپی ھەقانی بووە و چەندین ھێرشی سەربازی و ڕفاندنی کردووە.
حەسەن ئاخوند، سەرۆک وەزیران
حەسەن ئاخوند ئێستا وەک سەرۆک وەزیران دیاریکراوە و پێشترین لە دواین ساڵانی دەسەڵاتیدا سەرۆکایەتی حکومەتی تاڵیبانی کردوە، عەبدولغەنی برادەر، کە ڕێکەوتنی لەگەڵ ئەمەریکییەکان کرد وەک جێگری یەکەمی دیاریکراوە، عەبدولسەلام حەنەفی وەک جێگری دووەم.
محمد یائقوب، وەیری بەرگری
پۆستێکی ئەمنی دیکە دراوە بە محەمەد یائقوب، کوڕی دامەزرێنەری تاڵیبان مەلا محمد عومەر.
ئەمیرخان موتەقی، وەزیری دەرەوە
وەزیری نوێی بەرگری ئەمیرخان موتەقییە، یەکێکی دیکە لە کەسە دیارەکانی تاڵیبان کە پێشتریش دەسەڵاتی ھەبووە.
تاڵیبان دەڵێت: دامەزراندنی ئەم حکومەتە بۆ دامرکانەوەی ترسی دراوسێکانی ئەفغانستان و جیھانە، “پەیاممان بۆ دراوسێکانی ئەفغانستان، ناوچەکە و جیھان ئەوەیە کە خاکی ئەفغانستان بۆ تێکدانی ئاسایاشی ھیچ وڵاتێک بەکار ناھێنرێت”
پەیامەکەی حکومەتی تاڵیبان داوا لە دیپلۆماتەکان، باڵیۆزخانەکان و ڕێکخراوە مرۆییەکان دەکات بگەڕێنەوە بۆ ئەفغانستان “ھەبوونی ئێوە پێویستی وڵاتەکەمانە”.
وەڵامی ئەمەریکا بۆ حکومەتە نوێیەکەی تاڵیبان
لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی ئەمریکا دەڵێت: ئێمە چاودێری حکومەتە نوێیەکەی ئەفغانستان دەکەین، “تێبینی ئەوەمان کردووە، تێکڕای بەربژێرەکان ئەندامانی پێشووی تاڵیبانن یاخود کەسانی نزیکی ئەوانن، بە بێ ھیچ بەشداریەکی ئافرەت، ئێمە تێدەگەین تاڵیبان وەک فریاد ڕەسێک کابینەکەی ڕێکخستەوە، بەڵام تاڵیبان بە کردارەکانی ھەڵدەسەنگێنین نەک قسەکانی. ئێمە دڵنیاین لەوەی خەڵکی ئەفغانستان شایەنی حکومەتێکی کراوەیە”.