خۆراکی جیهانی:22.5٪ی خەڵکی عێراق هەژارن

پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی (WFP) دەڵێ” ڕێژەی هەژاری لە عێراق گەیشتۆتە 22.5٪ و کێشەی سیاسیی، ئەمنی و دابەزینی نرخی نەوتیش گرنگترین هۆکارەکانن”.

بە پێی دوایین راپۆرتی پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی، هەژاری لە عێراق گەیشتۆتە 22.5% و ئێستا عێراق لە بواری گەشەپێدانی مرۆیی واتە لە رووەکانی داهات، خوێندەواری، تەندروستی و خۆراک لە سەر ئاستی 189 وڵات لە پلەی 120ـەم دێت.

WFP  کێشەی سیاسی، ئەمنی، ناسەقامگیریی ئابووری، تێکچوونی دۆخی کۆمەڵایەتی بەهۆی بێکاری، خراپی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکان و خراپی گوزەرانی خەڵک بە هۆکاری هەڵکشانی ڕێژەی هەژاری دەزانێت.

ھەواڵی زیاتر