تاڵیبان کۆنتڕۆڵکردنی پەنجشیری راگەیاند
وتەبێژی تاڵیبان کۆنترۆڵکردنی ویلایەتی پەنجشیری ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە 06-09-2021 زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی تاڵیبان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوای ئەوی بانگەشەی ئەوەیان کرد کە پەنجشیریان کۆنترۆڵکردووە، رایگەیاند، خەڵکی پەنجشیر بە رۆشتنی بزووتنەوەی تاڵیبان “دڵخۆشن” و جیاکاری لەنێوان پێکهاتەکاندا ناکەن.
زەبیحوڵڵا وتیشی، هەموو خاکی ئەفغانستان ئێستا لەژێر فەرمانڕەوایی تاڵیباندایە و پەیوەندیی باش لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دروستدەکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە کە بەرەی بەرخودانی نیشتمانی تا ئێستا رەتیدەکەنەوە کە پەنجشیر کۆنترۆڵکرابێت.