بەیانی ئەمڕۆ هەینی فڕۆکەکانی تورکیا کەمپی ئاوارەکانی باکووری کوردستانیان لە مەخموور بۆردوومان کرد.
بۆردوومانەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، تەنیا زیانی ماددی بەر خانووەکە کەوتووە. کە نزیکەی دوو مانگە چۆڵکراوە.
بەپێی میدیاکانی پەکەکە: “هێرشەکە لەلایەن تورکیاوە لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کراوە، جامی ماڵەکان شکاون و زیان بە ماڵی هاووڵاتییان گەیشتووە”.