جەنەڕالێکی سەربازی سوپای ئەمریکا رایگدەگەینێت، کە ڕێگەی تێدەچێت لە داھاتوودا ئەمەریکا لەگەڵ تاڵیبان ڕیکبکەوێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی کارە تێرۆرستییەکانی داعش.
ژەنەراڵ مارک مایڵی رایگەیاند، “ئێمە نازانین داھاتوو تاڵیبان چییە؟ بەڵام لە ئەزموونی خۆمەوە دەتوانم بڵێم ھەمان گرووپە بێ ڕەوشتەکەی ڕابردوون، وە ئەگەر ھەر شتێکیان لە خۆیاندا گۆڕی بێت، بە دڵنیاییەوە دەیبینین، تەنیا ئامانجی ئێمە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ تاڵیبان. بۆ ئەوەیە لە جەنگدا ئەوەی پێویست بێت دەیکەیت بۆ کەمکردنەوەی مەترسی لەسەر ئەرک و ھێزەکانمان”.
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە تا ئێستا ئەمەریکا گەشتووەتە ھیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ تاڵیبان؟ لە وەڵامدا وەزیری بەرگری، لۆید ئاستن وتی: “ئێمە زۆر بەرتەسکانە کار لەگەڵ تاڵیبان دەکەین، ھەرچەند زۆر گرانە پێشبینی داھاتوو بکرێت، بەڵام ھەموو توانامان بەکار دەھێنین تا سەرنجمان لەسەر داعش بمێنێتەوە و باجی ئەو تاوانە بدەن کە ئەنجامیان دا”
ئەم لێدوانە فەرمییانە دوو ڕۆژ پاش گەڕانەوەی دوایین کاروانی سەربازی ئەمەریکا دێت لە ئەفغانستان.
پێشتر داعش لە کردەوەیەکی خۆکوژیدا لە فڕۆکەخانەی کابوڵ، کە تێیدا 13 ئەمەریکی و زیاتر لە سەد ئەفغانی گیانیان لەدەستدا، وەک خوێناویترین ڕۆژی ھێزی سەربازی ئەمەریکا دێت لە ئەفغانستان لە دوای ساڵێ 2011.
جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمەریکاش گڵۆپی سەوزی داوەتە پێنتاگۆن بۆ ھێرشی درۆنی. پێشتریش پێنتاگۆن ڕایگەیاندبوو لە ھێرشێکدا پلان دانەر و داڕێژەری کردەوە خۆکوژیەکەی کابوڵی کوشتووە. لە بەرمبەردا تاڵیبان ناڕەزایی خۆی دەربڕی کە دەبوو ئەمەریکا لەم ھێرشانە ئاگاداری بکات، چونکە لە ناخاکی ئەفغانستاندایە.