سلێمانی .. نرخی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان‌ دیاریكرا

نرخی یه‌ك سه‌عات كاره‌بای موه‌لیده‌ له‌ (1 بۆ 31ـی ئابی 2021) له‌نێوان نۆ هه‌زار بۆ ده‌ هه‌زار و (500) دینار ده‌بێت.

به‌پێی كۆنووسی كۆبونه‌وه‌كه‌، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ بۆ هاوڵاتیان له‌ مانگی ئابدا له‌نێوان (210) بۆ (245) سه‌عاتدا بوه‌ و هه‌ر سه‌عاتێك به‌ (42.9) چل و دو پۆینت نۆ دینار دیاریكراوه‌،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له‌ ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه‌ له‌ نێوان نۆ هه‌زار بۆ (10.500) دینار ده‌بێت‌، هه‌ربۆیه‌ به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان‌ له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (2021.9.2) لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلييه‌كانی بۆ مانگی ئاب ‌له‌سه‌ر بنه‌مای‌ نرخی سوته‌مه‌نی له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كاتژمێره‌كانی كاركردنی موه‌لیده‌كان دیاریكرد.

ھەواڵی زیاتر