پیاوێک لە تورکیا سێ کچی خۆی دەکوژێت

بانگدەرێک لە شارۆچکەی “ئۆف”ی سەر بە ترابزۆنی تورکیا ئێوارەی دوێنێ سێشەممە 31ی ئابی 2021 بە دەمانچە تەقەی لە سێ کچی خۆی کرد و کوشتنی.

بەگوێرەی زانیاریی پۆلیس و خەڵکی گەڕەکەکەی، ئێمرە ناوی بکوژەکەیە و سێ کچی خۆی بە دەمانچە کوشتووە.

پۆلیس دەڵێت، باوکەکە دوای ئەوەی تەقەی لە کچە تەمەن 10 ساڵ، 7 ساڵ و 4 ساڵەکەی کردووە، پەیوەندی بە فریاکەوتنەوە کردووە؛ ئامبووڵانس و تیمەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوتووە کە هەر سێ کچەکە گیانیان لەدەستداوە.

بکوژ کە لە مزگەوتێکی گەڕەکەکەی خۆیاندا بانگدەرە، لەلایەن تیمەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و تەرمی سێ کچەکەش گواستراوەتەوە نەخۆشخانەیەکی ترابزۆن.

بەپێی راپۆرتی 2020ی پرۆگرامی گەشەپێدان کە سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە، تورکیا لە نایەکسانیی جێندەرییدا لە کۆی 162 وڵات، پلەی 68ی گرتووە. 

ڕووداو

ھەواڵی زیاتر