سلێمانی.. سێ کەس بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکران

مه‌فره‌زه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ – بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ڕزگاری‌ سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌سنوری‌ گه‌ڕه‌كه‌كه‌ ئاژاوه‌یان نابوه‌وه‌و ته‌قه‌یان كردبووه‌.

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییه‌ك له‌بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ڕزگاری سكاڵای‌ له‌سه‌ر چه‌ند تۆمه‌تبارێك تۆماركرد كه‌ له‌سنوری‌ گه‌ڕه‌كی‌ ڕزگاری‌ ته‌قه‌ ده‌كه‌ن‌و به‌ئوتۆمبێل تیژڕ‌ه‌وی‌ ده‌كه‌ن‌و هاوڵاتیان بێزار ده‌كه‌ن، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، توانرا هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیربكرێن، هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ده‌مانچه‌یه‌كی‌ بێ مۆڵه‌ت‌و ئوتۆمبێلی‌ تۆمه‌تباره‌كاندا.

له‌ئێستادا هه‌ر سێ تۆمه‌تبار (د، و، س له‌دایكبووی‌ 1999)، (ك، ك، س له‌دایكبووی‌ 1997)، (م، ع، م له‌دایكبووی‌ 2000) به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 430 له‌یاسای‌ سزادان راگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌ردوامن.

ھەواڵی زیاتر