نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ڕایگەیاند، بەناوی گەلی کوردستانەوە بەخێرهاتنی سەرۆکی فەڕەنسا دەکەم.
نێچیرڤان بارزانی وتیشی: سوپاسی دەستپێشخەرییەکەی ساڵی 2017ی ئیمانوێل ماکرۆن دەکەم بۆ دەستپێکردنەوەی دیالۆگ لەگەڵ بەغدا.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشدا، لە کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ ماکرۆن کۆمەڵێک پرسیان تاوتوێ کردووە.
لای خۆیەوە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا ڕایگەیاند، پشتیوانی گەلی کوردستان دەکەین لە شەڕی تیرۆر.