ئیمانوێل ماکرۆن گەیشتە موسڵ

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا گەیشتە شاری موسڵ و ئێستا لەگەڵ پێکهاتەی مەسیحیەکانی ئەو پارێزگایە لە کۆبوونەوەدایە.

ماکرۆن لە کەنیسەی ساعە لەگەڵ قەشە، مەتران و مەسیحییەکان لە کۆبوونەوەدایە و وەڵامی پرسیارەکانیان دەداتەوە.

ماکرۆن وتی”سوپاسی خۆڕاگری خەڵکی عێراق و کریستیانەکان دەکەم، هەروەها بەردەوام دەبین لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر”.

ھەواڵی زیاتر