بەتایبەتی کردنی کەرتی دابەشکردنی کارەبا لە قوناخی کۆتایی دایە و لە سەرەتاکانی مانگی ئەیلوول بۆ پێدانی بە کەرتی تایبەت ئامادە دەکرێت.
بۆ کۆتاییهێنانی پرۆسەکە، کەمال محمدساڵح وەزیری کارەبا رۆژی یەکشەم، لەگەڵ بریکار و بەڕێوەبەڕانی گشتی دابەشکردن و پارێزگاکان کۆ بووەوە و باسیان لە دوا قوناخی ئامادەکردنی گرێبەستەکان بۆ بەتایبەتی کردنی کەرتی دابەشکردنی کارەبا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، پریزنتەشنێک لە لایەن قاڕەمان سلێمان بەڕێوەبەری گشتی دابەشکردنی کارەبا پێشکەشکرا و پاش تاوتوێکردنی، بۆ واژووکردنی لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت ئامادە کرا.
بەتایبەتی کردنی کەرتی دابەشکردنی کارەبا، دەبێتە هۆی باشترکردنی دۆخی پیدانی کارەبا و کەمکردنەوەی سەرپێچی و بەفیڕۆدانی کارەبا.