ڕاگەیەنراوێک لە ئاسایشی هەولێرەوە

راگەیەنراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە لەبارەی کوژرانی سەرکردەیەکی حدک لە هەولێر.   

ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ٧ئابی ٢٠٢١ لە لایەن کارگێڕیی هۆتێل (   گولی سلێمانی) لە شاری هەولێر ئاگادارکراینەوە لە روداوێکی کوشتن لە ناو ئەو هوتێلە.  دوای گەیشتنی تیمەکانی لێکۆلینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان ، دەرکەوت کەسی کوژراو هاولاتی کوردی رۆژهەلات بە ناوی(موسا بابە خانی) .   لێکۆلینەوە لە تاوانەکە دەستی پێکردوەو دوای تەواوبونی لێکۆلینەوە ئەنجامەکەی رادەگەیندرێت.                  

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر.  

٧ئاب ٢٠٢١

ھەواڵی زیاتر