وەزیری دەرەوەی فنلەندا گەیشتە هەولێر

وەزیری دەرەوەی فنلەندا گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و لە لایەن ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستانەوە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازی لێكرا.

سەردانی وەزیری ناوخۆی فنلەندا لە كاتێكدایە پێشتر محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.

لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ئەمە دووەم سەردانی بەرپرسانی باڵای ئەوروپایە سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن، پێشتریش ژان لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد.

ھەواڵی زیاتر