حوسێن حەمەد قادر، بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر لەوەڵامی داواكاریی و پێشنیاری هاوڵاتیاندا كە لە پەیجی فەرمی وەزارەتی کارەبا هاتبوو، روونكردنەوەیەكی سەبارەت بە چۆنییەتی بە فەرمی وەرگرتنی مۆڵەتی کارەبا و كردنەوەی هاوبەشی كارەبا بۆ ئەو ماڵانەی کە بە نایاسایی و سەرپێچی کارەبایان راکێشاوە، بەڵام پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە، بڵاو دەکاتەوە.
خاوەنی ئەو شوێنانە، تا رۆژی (2021/8/18) بەم دیکۆمێنتانەی خوارەوە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا بکەن و بە فەرمی ببنە ھاوبەشی کارەبا:
* پێویستی بەمۆڵەتی خانووەکە یاخود نوسراوی پشتگیری شارەوانی یان نوسراوی پشتگیری باجی خانوبەرە .
* ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتمانی
خاوەنی ئەم شوێنانە تا رۆژی (2021/8/18) دەرفەتیان ھەیە سەردانی فەرمانگەکانی کارەبا بکەن، بە پێچەوانەوە لە رێگەی سیستەمی پێوەری زیرەکەوە کارەباکەیان دەبڕێت.