فوئاد مەعسوم: کۆنگرە سەرکەوتوو نەبوو

پەیامێک لە فوئاد مەعسومەوە لەبارەی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی:


هەڤاڵانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتیە تێکۆشەرەکەمان …

بە نیگەرانیەکی زۆرەوە لای هەموومان ، چەند رۆژێکە (ی،ن،ک) رووبەڕوی بارودۆخێکی نائاسایی بوەتەوە کە هەموو دڵسۆزانی یەکێتی و جەماوەرە نەبەزەکەی ئازارداوە و وایکردوە ھەموان بەپەرۆشەوە چاوەڕێین بە رێگەیەکی ھێمنانە کۆتایی بەو گرژیانە بهێنرێت .

من وەک ئەندامێکی دەستەی دامەزرێنەر و ئەندامی پێشوی سەرکردایەتیی و مەکتەبی سیاسیی (ی،ن،ک) لەهەموان زیاتر پەرۆشم بۆ ئەوەی حزبەکەمان رووبەڕوی ھیچ کێشەو ململانێ یەکی ناوخۆی وەھا نەبێتەوە کە زیان بگەیەنێت بە پێگەو سەنگەکەی کە قوربانی و خوێن و ماندوبونی زۆری بۆدراوەو هەروا نەهاتۆتە ئەو ئاستە کە جێگای ئومێدی هەموو کوردێکی دڵسۆزە .

هەموومان دەزانین ئەوەی ئێستا ڕوودەدات دەرەنجامی کۆمەڵێک کێشەیە کە کۆنگرەش بەداخەوە نەیتوانی چارەسەری بکات .
چوارەمین کۆنگرەی گشتیی (ی،ن،ک) لە ھەلومەرجێکی نائاسایدا بەسترا وەک ناچارییەک و دەرباز بون لە ژێر گوشارو زروفێک کە قۆناغی دوای کۆچی دوایی جەنابی مام جەلال بوو کە شۆکێکی گەورەی حزبی لێکەوتبۆوە و بەوەش نەتوانرا خوێندنەوەیەکی واقعیانە بۆ ئەم قۆناغە بکرێ و ئەنجامەکەی بەو جۆرە نەبو کە ھەموان چاوەڕێی بوین .
بەر لە کۆنگرە لەمیانەی کۆبونەوەکاندا پێشنیازم کرد جگە لە ھەڤاڵانی سەرکردایەتیی ، (50) ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی لەگەڵ بیست ھەڤاڵ و کادیریی گەنج وشارەزاو بە توانا لەئۆرگانەکانی تر کۆببنەوە تا زۆر بە وردیی بەرنامەیان دابڕشتایە بۆکۆنگرەیەکی دیراسە کراوی زانستیی حزبییانە کە هەموو ئەو ئاستەنگانەی لاببردایە لەرێی سەرکەوتنی کۆنگرە ، پێم وایە ئەگەر کاتی خۆی گوێ لەوراسپاردەیە یا پێشنیازە بگیرایە ئەواھەمو کێشەکانی ناو حزبیش چارەسەر نەکرانایە، زۆربەیان چارەسەر دەبون، جگە لەوەی چەند بیرۆکەیەکی تریشمان پێشکەش کرد کەبەسودی یەکێتی تەواو دەبوو ، رەنگەرووبەڕوی ئەم ساتەنەبوینایەتەوە.
بۆیە ئێستا داواتان لێدەکەم ھەموان دور لە ھەر بەرژەوەندییەکی شەخسیی و دور لە ھەر لێکدانەوە و بیرکردنەوەیەکی دەستەیی و تەنهاو تەنها بۆ سودی یەکێتی و گەلەکەمان لەخەمی چارەسەرکردنی کێشەکاندا بین وە یەکێتیانەو بەسودوەرگرتن لە

ھەواڵی زیاتر