هەندێکی من دەتوانم بڵێم بەڵێ بەڵگە هەیە، بەڵێ بەڵگەکان هەمووی ئامادەن، بۆ مەسەلەی ژەهر خواردنی بافڵ من ناتوانم ئینکاری ئەوە بکەم کە ئەو کارە نەکراوە، بەڵێ کراوە، وە ئەوەش کارێکی زۆر زۆر ناشرین بوو، نە ئەبوایە هەرگیز هیچ کەسێک لەم سەدەیەدا لە ساڵی 2021 دا پەنا بەرێتە بەر ئەو شێوازی لەناوبردنی ڕکابەرەکەی یان براکەی یان ئامۆزاکەی یان هاوسەرۆکەکەی خۆی
ئێمە وەکو حزب کە بەڵێنی ئەوەمان داوە چاکسازی بکەین، چاکسازی دەبێت هەر هەموو کەسێک بگرێتەوە، بەبێ گوێدانە پلە و پایەی حزبی و کۆمەڵایەتی ئەو کەسە.
ئەگەر لاهور دووربخرێتەوە لە داهاتوودا، ئایا هیچ ترسێک لەسەر ماڵی کۆسرەت ڕەسوڵ هەیە، کوڕانی مام ئەوانیش پەراوێز بخەن؟
وەڵاهی نازانم ئەسڵەن ئەو پـرسە بۆ باسی لێوەدەکرێت، چونکە هیچ هینێک نابینم، هەڤاڵێکیان ئەندامی دەستەی کارگێڕییە، ئەوی تریشیان ئەندامی سەرکردایەتییە، وە هەردووکیشیان زۆر زۆر کەسانی نزیک و ئازیزی ئێمەن، بۆیە نازانم ئەسڵەن ئەو پرسیارە بۆ دروستدەبێت، چیە مەسەلەکە
هێز نەجوڵاوە، ئەو هێزانە نەئەجوڵێن، نەجوڵاون، نە هیچ کەسێکیش بە تەمایە ئەوەیە هێز بجوڵێنێت. وە ئەوە تەنیا پڕوپاگەندەیەکە بۆ راکێشانی عەتفی خەڵک، بۆ ئەوەی بڵێت من مەترسیم لەسەرە.
لە ڕووی مەنتقەوە دەبوایە ئەم روداوانە بخرانایەتە دوای هەڵبژاردن بەڵام من چی بکەم ئەو برادەرە پێش هەڵبژاردنەکان هەوڵی لەناوبردنی هاوسەرۆکەکەی تری دا، ئەبوایە تۆزێک ڕابوەستایە تا دوای هەڵبژاردن.
لە ڕاستیدا ئەوەی کە ڕوویداوە من ناتوانم بڵێم کە کێشەیەکی خانەوادەییە چونکە ئەو کێشەیە پەیوەندی بە دوو کەسایەتی ئەم هەرێمەوە هەیە، کە دوو کەسایەتی گشتین وە هەردووکیشیان هاوسەرۆکی حزبێکن کە ئەیخاتە چوارچێوەی کێشەیەکی حزبییەوە
بە ڕەئی من گۆڕینی دوو پۆست لەناو حزبێکدا بە ڕاستی پێویستی بەم هەموو کێشە و گرفت و ئاڵۆزییە نەدەکرد، چونکە هەر کەسێک دەبێت تەوەقوعی ئەوە بکات کە لە پۆستێکدا لاببرێت بە تایبەتیش ئەو کەسانەی کە چەند سکاڵای خەڵک لەسەر کەسێک کە لە پۆستێکدا دانراوە تۆ وەکو حزب وە وەکو حکومەتیش دەبێت ئیجرائات بەرامبەر بەو هینانە بکەیت.
بە هەر چ ناوێک ناوی دەبات بۆ ئەوە بێت کە پلەی خوشکەزاکانی خۆم بەرز بکەمەوە و بیانکەم بە شەخسی یەکەم بە ڕاستی ئەوان هەردووکیان شەخسی یەکەمن لە حکومەتدا پلەی لەوە بەرزترمان نیـیە هەتاوەکو هەوڵبدەم خوشکەزایەکم پلەکەی لەوە بەرزتربێت، لە حزبیشدا پلەی لەوە بەرزترمان نەبووە کە هەوڵی بەرزکردنەوەی پلەی بافڵی بۆ بدەم
باس لە ڕۆڵی تورکیا و ئێران و بگرە پارتیش دەکرێت، ئەمە تا چەند ڕاستە؟ لە ڕاستیدا ئەمە هیچ ئەسڵ و ئەساسێکی نیـیە و بە هیچ شێوەیەک ڕاستی تێدا نیـیە، وە درۆیەکی شاخدارە، زۆر زۆر بە داخەوە، ئەوە کێشەیەکی حزبیە من هەرگیز لەو بڕوایەدا نیم کە ئەو وڵاتانە، هەر یەکێک لەو وڵاتانە کێشەیەکی زۆر زۆری ناوخۆی خۆی هەیە، کێشەی وڵاتەکانی خۆیان هەیە، ئایا ئەوان هیچ ئیش و کاریان نیـیە دابنیشن دەسیسە دابنێن و داوا لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بکەن بەرپرسی کەرتێک یان بەرپرسی کۆمیتەیەک یان بەرپرسی دائیرەیەکمان لاببرێت!
ئیتر بەو ئومێدەی کە ئەم شتانە زیاتر درێژە نەکێشن، وە خەڵکیش ئەو شتەی لەلا دروست نەبێت کە ئەمە مەسەلەیەکی خێزانی بووە، نەخێر ئەمە خێزانی نیـیە، ئەمە مەسەلەیەکی ئیقلیمیی نیـیە، ئەمە بابەتێکی سڕف یاسایی بووە، بابەتێکی سڕف حزبییە، حزبەکەی ئێمە حزبێکی سۆشیاڵ دیموکراتە، حزبەکەی ئیمە خەریکبوو بە ڕێڕەوێکی زۆر زۆر نادروست و ناشایستەدا ئەڕۆی.
بەو شێوەیە نەدەتوانی قبوڵی ئەوە بکەیەت کە حزبەکەی مام حزبی شەهیدان ببێت بە حزبێکی موخابەراتی و حزبێکی تۆقینەر کە جەماوەری خۆی بتۆقێنێت.
شاناز ئیبراهیم – ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی