وەزیری بەرگری ئیسرائیل ھەڕشە لە ئێران دەکات

وەزیری بەرگری ئیسرائیل ھۆشداری دەدات کە وڵاتەکەی ئامادەیە ھێرش بکاتە سەر ئێران، پاش تاوانبار کردنی بە ھێرش کردنی سەر کەشتیە نەوت ھەڵگرەکەی.

ئەم قسانەی بێنی گانتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل خەریکی دروستکردنی لۆبیە لە نەتەوە یەکگرتوەکان دژی ئێران، لەسەر ھێرشکردنە سەر کەشتی Mercer Street لە دەریای عەرەبی لە عمان کە تێیدا دوو کەس کوژران.

ئەمەریکا و بەریتانیا ڕاستەوخۆ ئێرانیان تاوانبار کرد، بەڵام ھیچ وڵاتێک بەڵگەی ھەواڵگری بۆ کەیسەکە زیاد نەکردووە، ئێرانیش کە چەندین ھێرشی درۆنی ھاوشێوەی ئەنجام داوە، نکولی دەکات دەستی لەم ھێرشەدا ھەبێت.

وەزیری بەرگری وتیشی: “ئێمە لە خاڵێک داین کە ئیدی پێویستە جوڵەی سەربازیمان ھەبێت دژی ئێران” بێنی گانتز “ئێستا جیھان پێویستە دژی ئێران ھەڵوێستی ھەبێت”.

ئێرانیش لە وەڵامدا نامەیەکی بۆ ئەنجومەنی ئاسایش ناردوە و تێیدا ئیسرائیل بە سەرچاوەی سەرەکی ناجێگیریی و ناسەقامگیریی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستی دادەنێت.

ھەواڵی زیاتر