ھیچ ئەنجامێک لەسەر تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت نییە

ئەمڕۆ 4ی ئاب، ساڵێک بەسەر تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت لە لوبنان تێدەپەڕێت، ھێشتا ھیچ ئەنجامێک لەسەر لێکۆڵینەوەکان دەست نەکەوتوە.

لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە کراوە، بۆ دۆزینەوەی وەڵامێک لەسەر تەقینەوەکە کە بووە ھۆی مردنی 214 کەس و بێ ماڵ و حاڵ کردنی 300 ھەزار کەس. کە یەکسان بوو بە زەمین لەرزەیەک بە 3.3 پلە. ھەروەھا 70 ھەزار کەس ئیش و کاریان لە دەستداوە. نزیکەی 73 ھەزار ئاپارتمان، 9,200 باڵەخانە، 163 قوتابخانە و ناوەندی پەروەردەیی و لەگەڵ 106 سەنتەری تەندروستی زیانیان پێ گەشتوە.

گرووپی بانگی جیھانی بە ھاوەڵی نەتەوە یەکگرتوەکان و یەکێتی ئەوروپا، بە زووترین کات ھاوکاری خۆیان پێشکەشی لوبنان کرد. بۆ خەمڵاندنی زیانەکان لە ڕووی مرۆیی و ماددی. کە تێکڕا کۆی زیانی ماددی بە 8 بلیۆن دۆلار دادەنرێت. ئەمە سەرەڕای تێپەڕبوونی وڵات بە دۆخێکی ناجێگیر و خراپی باری ئابوری ھەروەھا بەرەنگار بونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. خەڵکی وڵاتەکەی تا ڕادەی فەقیری و برسی بردوە. منداڵان لە دۆخێکی خراپی تەندروستیدان. کەمبونەوەی دەرمانی پزیشکی چارەنوسی نەخۆشەکانی نادیار کردوە.

تا ئێستا ھیچ لایەنێکی فەڕمی لە دەسەڵات ڕوبەڕوی پرسیار نەکراوەتەوە، لەسەر یەکەم گەورەترین تەقینەوەی نا ناوەکی، لە کۆگایەکدا  کە بڕی 2,754تۆن لە نیتراتی ئامۆنیۆمی تێدا عەمبار کرابوو لە ساڵی 2013

بەڵگەکانی FBI

ئەو بڕە نیتراتی ئەمۆنیۆمەی پار لە بەمدەری بەیروت تەقییەوە تەنیا یەک لەسەر پێنجی بڕی سەرەتا بوە کە لە ساڵی 2013 عەمبار کرا بوو.

4 ئاب ساڵێک بەسەر تەقینەوەکەی بەندەری بەیروتدا تێپەڕ دەبێت، پرسیارە سەرەکیەکان ھێشتا بێ وەڵامن، وەک، چۆن بڕێکی زۆر لە نیتراتی ئامۆنیۆم کە دەکرێت بۆمبی پێ دروست بکرێت، بە شێوەیەکی نا پارێزراو لە پایتەختی وڵات بۆ چەندین ساڵ جێ دەھێڵرێت؟

تەقینەوەکە بە گەورەترین جۆری نا-ناوەکی ھەژمار دەکرێت، کە بوە ھۆی مردنی 214 کەس و بریندار بوونی ھەزاران.

بە پێی بەڵگەنامەکانی FBI لە 7 تشرینی یەکەمی، 2020، کە ئەم ھەفتەیە ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردۆتەوە. نزیکەی 552 تۆن لە نیتراتی ئامۆنیۆم لەو ڕۆژە تەقیوەتەوە، لە کاتێکدا سەرتا بڕی 2754 تۆن لە بەلەمێکی عەمبارکردنی ڕووسی ھێنراوەتە بەندەری بەیرووت لە ساڵی 2013.

وتەبێژی FBI ئاماژەی بەوەدا کە تیمی لێکۆڵینەوە لەسەر دوای حکومەتی لوبنان دەستی بە لێکۆڵینەوە کردوە دوای ڕووداوەکە. لوبنان لەسەر ئاستی فەڕمی ھاوڕایە لەگەڵ ئەو 552 تۆنەی کە FBI دایناوە، ھەروەھا پێشتریش باسی ئەوە کراوە کە ئەو بڕەی دیار نەماوە ڕەنگە دزرا بێت.

کاپتنی بەلەمەک دەڵێت “لە جۆرجیاوە نیتراتی ئامۆنیۆممان دەگواستەوە بۆ مۆزەمبیق، بەڵام بەبێ ھۆشداری پێشوەختە ڕێنمایی کرام لە بەندەری بەیروت بوەستم بۆ عەمبار کردنی کاڵای زیاتر”

ئەم بەلەمە ساڵی 2013 گەشتۆتە بەیروت، بەڵام ھەرگیز ئەوێی بەجێ نەھیشت و کەسیش نەھات بۆ وەرگرتنەوەی کارگۆکان.

لایەنی فەرمی لوبنان دوو ئەگەریان بۆ دیار نەمانی تەقمەنیەکە داناوە، ئەوەی دزرابێت، یاخود لە کاتی تەقینەوەکە کەوتبێتە ناو ئاوەوە، بەڵام FBI دەڵێت کۆگاکە ھێند گەورە بووە کە بتوانرێت بڕی 2754 تۆنی تێداھەڵبگیرێت، لۆژیکی نیە وا دابنرێت ئەم بڕە زۆرە لە کاتی تەقینەوەکە لەوێ بوبێت، وەک ئاماژەیەک بۆ دزرانی نیتراتی ئامۆنیۆم”

ھەواڵی زیاتر