یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە فەرمی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسیی ئاشكرا كرد و جەختی لەوە كردەوە كە چەند بڕیارێك لەبارەی كێشە ناوخۆییەكانی حزبەكەوە دەركراون.
بە گوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی فەرمیی یەكێتی، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی 8ی 2021ی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی كە بەسەرپەرشتیی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی بڕیاربەدەستی حزبەكە بەڕێوەچوو، بڕیار دراوە بەپەلە چارەسەری گرفتە ناوخۆییەكانی حزبەكە بكرێت.
هاوكات ئەوە ئاشكرا كراوە كە لە چوارچێوەی بڕیارەكاندا، ”ڕێوشوێنی دروست“ بۆ چارەسەركردنی كێشەكان دەگیرێتە بەر لە نێویشیاندا ”پاراستنی ئارامی و هێمنیی هەرێمی كوردستان بە شاری سلێمانیشەوە“.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا باس لەوە كراوە كە ئۆرگانەكانی حزبەكە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان دەست بكەن بە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر