جارێکی تر پەرلەمانی کوردستان بەبێ سەرۆک کۆدەبێتەوە

رۆژى یەکشەممە (26/7/2020) پەرلەمانى کوردستان کۆببێتەوە و ‌دانیشتنی ژماره‌ (6)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ ئەنجام دەدات

نوسراوێك کە ئاڕاستەى سەرجەم پەرلەمانتاران کراوە بۆ ئەنجامدانى دانیشتنى پەرلەمان بە واژۆى جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی تەواوی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی پەڕلەمان

ده‌قی بانگهێشته‌كه‌‌:

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

پشت به‌ستن به‌بریاری ژماره‌(6)ی ساڵی 2020 بۆ درێژكردنه‌وه‌ی وه‌رزی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌می خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌مادده‌ی (19)و برگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (66) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق و ئاماژه‌ به‌نووسراوی په‌رله‌مانی كوردستان به‌واژۆی به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان ژماره‌ (1200) له‌ 2020/7/16 كه‌ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كراوه‌،‌ كه‌تیایدا ئاماژه‌ به‌ئه‌نجامدانی دانیشتنی په‌رله‌مان كراوه‌‌ له‌ڕێكه‌وتی (26، 27، 28 /2020/7)، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره‌ (6)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆی ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/7/26 تكایه‌ له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌ بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
هێمن هه‌ورامی
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان62 جار خوێندراوەتەوە

ھەواڵی زیاتر