ئێران بۆ سعودییە: پێویستە گفتوگۆبكەین
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، داوامان لە سعودییە ئەوەی پێكەوەدانیشین و گفتوگۆ بكەین بۆ چارەسەری كێشەكان و بڕوانینە ئایندەی پەیوەندیەكانمان.
لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسی سپوتنیکی روسی،محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بۆ سعودیە باشترە گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ دراوسێکانی بکات لەبری ئەوەی هەماهەنگی و هاپەیمانی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل بکات وڵاتەکەی ئامادەیە هەماهەنگی لەگەڵ سعودیە بکات، بەڵام بەرپرسانی سعودیە لەگەڵ ئەمریکا دەیانەوێت جەنگ هەڵبگیرسێنن.
زەریف وتیشی، پێویستە سعودیە خەبەری ببێتەوە و بگەڕێتەوە بۆ ئەو وڵاتانەی کە نزیکن لێی و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ ریاز نیشاندا و وتیشی جگەلە رێگای دیالۆگ و گفتوگۆ هیچ رێگایەکی دیکە نیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.