دوای ئەوە کێشەکانی نێوان لاهور جەنگی و بافڵ تاڵەبانی گەیشتنە لوتکە، ئەوە دەرکەوت کە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ژەهرخوارد کراوە.
بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، ئەمەریکییەکان لیستێکی درێژی چەند کەسییان داوەتە بافڵ تاڵەبانی، کە پۆڵاد شێخ جەنگی لە دژە تیرۆری یەکێتی کوشتوونی، باس لەوە دەکرێ سەرکردەکانی پەکەکەیشیان تیا بێت کە لە چیای ئەزمڕ تیرۆر کران.
هەروەها دوای سەندنەوەی ھەموو دەسەڵاتەکانی لاھور جەنگی، ئەگەرێکی لاواز ھەیە لاھور ببەخشرێ و دادگایی نەکرێ، بەڵام پۆڵادی برای ئەگەرێکی زۆر کەمە بێ سزا لێی دەرچێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە باڵکێش دراوە، پشکنینەکەی ھێرۆخان لە ڕووسیا، پشتڕاستکراوەتەوە و ژەھر لە جەستەیدا دۆزراوەتەوە، هاوکات ئەگەری ھەیە پشکنین بۆ ڕووفاتی مام جەلالیش بکرێتەوە.