دوای ئەوەی تۆمەتبارکرا بەوەی کە سیخوڕی لەنێو ماڵی مام جەلالدا داناوە، ئەگەری ئەوە هەیە کە تۆمەتی ژەهرخواردکردنی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدیش بدرێتە پاڵ لاهور شێخ جەنگی.
بەپێی زانیارییەکان، لاھور شێخ جەنگی، ئەمڕۆ، بە نھێنی داوای کردووە ھەندێ خەڵک لە کەسوکاری شەھیدان دوای کاتژمێر 2:00 سەردانی بکەن، بۆئەوەی پەیامێک بە یەکێتی بدەن بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە. بەڵام باڵکێش ئەوەی زانیوە کە یەکێتی رێگە نادات هیچ کەسێک ئامادەبێت.
یەکێک لە ئەگەرەکان ئەوەیە ئەگەر کەیسی ژەهرخواردنی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، یەکلاببێتەوە راستە، هاوسەرۆکی یەکێتی دەستگیر بکرێت.
بەیانی ئەمڕۆ میدیای یەکێتی بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و سەرەڕای ئاشکراکردنی دەستگیرکردنی سیخوڕێک کە سەر بە لاهور جەنگی بووە، ناوبراویشیان بە هاوسەرۆکی پێشوو ناساندووە.
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر