هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕیی داعش، ڕایگەیاند: هێزەكانیان لە عێراق و سوریا بۆ شەڕیی دژی داعش دەمێننەوە، ڕاشیگەیاند عێراق ئێستاش پێویستی پێمانە بۆیە لە و وڵاتە دەمێنینەوە.
ژهنەراڵ كێنێت ئێكمان، جێگری فهرماندهی گشتیی هێزی هاوپهیمانان له عێراق و سووریا ڕایگەیاند: ئێستاش داعش مەترسییە بۆسەر عێراق و سوریا و ئەگەریی هەیە خۆی رێكبخاتەوە و هێرشی دیكە بۆ سەر چەندین ناوچەی دیكە لە عێراق و سوریا ئەنجام بدات
ئێكمان وتیشی: بەردەوامدەبن لە هاوكاریی سەربازیی وڕاهێنانی پیشەییانە بە هێزەكانی عێراق و فرۆكەكانیشیان چاودێریی ئەو ناوچانە دەكەن كە گومانی بوونی گروپەكانی سەربەداعشی تێدایە.