چوار مانگە بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستانی نەداوە

چوار مانگە بە‌غدا مووچەی فەرمانبەرانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستانی نەداوە و فەرمانبەرنیش بایکۆتی دەوام دەکەن.

ئەکرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، سەرەڕای ئەوەی چەند نووسراوێکی فەرمیمان بۆ بەغدا ناردووە و داوای مووچەمان کردووە، بەڵام چوار مانگە فەرمانبەرانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە، لەبەرئەوەش بڕیاریانداوە بایکۆتی دەوام بکەن.

ئەکرەم ئەحمەد وتی” فەرمانبەران دەیانەوێ لە رێگەی بایکۆتکردنی دەوامەوە فشار دروستبکەن و مافی خۆیان وەربگرن”.

کاروباری بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان و فەرمانبەرەکانی راستەوخۆ سەر بە وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراقن و 420 فەرمانبەریان هەیە.  

ھەواڵی زیاتر