ئێران سێ کارمەندی کارگەی بەرھەم ھێنانی وزە دەستگیر دەکات

لە یەکێک لە کارگە گەورەکانی بەرھەم ھێنانی وزە، ئێران سێ کارمەند دەستگیر دەکات بە تۆمەتی بە فیڕۆدانی وزە بە شێوەیەکی ئەنقەست.

بە پێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی فارس نیوز: “لە یەکێک لە گارکە ھەرە گەورەکانی بەرھەم ھێنانی وزە کە بەرپرسە لە دابینکردنی کارەبا بۆ شارە گەورەکان، سێ کەس دەستگیر کراون بە تۆمەتی دەست تێکەڵ کردنیان لەگەڵ خۆپیشاندەران”.

گوایە دەستگیر کراوەکان دەستیان ھەبووە لە تێکدان و لە کار خستنی کارگەی وزە کە بوەتە ھۆی بڕانی کارەبا لە شارە گەورەکان، لە ماوەی ڕابردوودا.

ھەروەھا ئاماژە بەوە کراوە کە دەستگیر کراوەکان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە بۆ دەست تێکەڵ کردن لەگەڵ چەند گروپێک لە دەرەوەی ئێران.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە چەند شاری ئێران کارەبا بۆ چەند کاتژمێر دەبڕا، لە کاتێکدا ھۆشداری بەرز بونەوەی پلەی گەرما لە تاران و چەند شارێکی دیکە بۆ 40 پلەی سیلیزی درابوو.

تا ئێستا ھیچ لێدوانێکی فەڕمی لە لایەنی بەرپرس لەم بارەوە نەدراوە.

ھەواڵی زیاتر