بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ ئاگارییەک بۆ ئەو کەسانە بڵاودەکاتەوە کە دەیانەوێ گەشت بکەن بۆ ئێران و دەڵێ:” بەر لە گەشتکردن دەبێ رەچاوی چەند خاڵێک بکەن”.
هاوڵاتیانی بەڕێز ئاگاداردەکەینەوە ئەوانەی لەڕێگەی دەروازەی باشماخەوە بەنیازن گەشتی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن پێویستە ڕەچاوی ئەم دووخاڵە بکەن:
١: هیچ هاوڵاتی یەک بەبێ هەبوونی ڤیزا سەردانی دەروازەکان نەکات و پێویستە هەڵگری یەکێک لەم جۆرە ڤیزایانە بن (نەخۆشی و دەرمان ــ بازرگانی و وەبەرهێنەر ــ خاوەن ئیقامەی کارپێکراو ــ خوێندکار)
٢: پشکنینی کۆرۆنایان ئەنجامدابێ لەجۆری(PCR) و لەکاتی گەشتەکەیان پێ یان بێت.
لەبەرئەوەی بەبڕیاری ئێران لەمڕۆ ڕێکەوتی (٢٠٢١/٧/٨ )ەوە هیچ هاوڵاتی یەک بەبێ هەبوونی ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا لەجۆری (PCR) ڕێگەی داخڵبوون بە ئێرانی پێنادرێت و دەگەڕێندرێتەوە.
بۆ ئاگاداریتان…
(ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان)