قەیس خەزعەلی ‌هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات

سەرۆکی کەتائیبی ئەهلی حەق هەڕەشە لە هێزە ئەمریکیەکان دەکات و دەڵێ: ئەگەر بمانەوێ باڵیۆزخانەی ئەمریکا بکەینە ئامانج، مووشەک بەکارناهێنین، بەڵکو چەکی پێشکەوتووتر هەیە.

قەیس خەزعەلی، سەرۆکی عەسائیبی ئەهلی حەق لە تویتەر نوسیویەتی: ئەگەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا بخرێتە ناو هاوکێشەکە، مووشەک بەکارناهێنین، چونکە مووشەک بەوە ناسراوە بە وردی ئامانج ناپێکێت، لەکاتێکدا کە چەکی زۆر پێشکەوتوو لە پێکانی ئامانج هەیە.

خەزعەلی رەتی دەکاتەوە کە باڵیۆزخانەی ئەمریکایان کردبێتە ئامانج و دەڵێ: خوێنی شەهیدان لە ئەستۆی ئێمەیە و ناوەستین تاوەکو هەموو هێزە بیانییەکان لە عێراق دەرنەکەین.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8-7-2021 بە مووشەک هێرش کراوەتە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا، کە بارەگای باڵوێزخانە و فەرمانگە گرنگەکانی دەوڵەتی لێیە.

ھەواڵی زیاتر