نزیكەی 380 ملیۆن دینار ژمارەیەك پرۆژە لە شاری دهۆك جێبەجێ دەكرێن

لە چوارچێوەی پلانەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییان و پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا لەسەر پەسەندكردنی لیستێكی پرۆژەی خزمەتگوزاریی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك بە گوژمەی نزیكەی 380 ملیۆن دینار.

ژمارەی پرۆژەكان هەشت پرۆژەن و بە گوژمەی (379،600،000) ملیۆن دینار لەسەر داهاتی 15%ی شارەوانییەكان و 100%ی فرۆشتنی زەوی بۆ ساڵی 2021 لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك جێبەجێ دەكرێن، كە جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانە كاریگەری راستەوخۆیان لەسەر پەرەپێدانی پرۆژەكان و بووژانەوەی سێكتەرە خزمەتگوزارییەكانی شاری دهۆك دەبێت.

لیستی پرۆژەكان:

1-دروستكردن و كۆنكرێتكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكی شندوخا .

2-دروستكردن و قیڕتاوكردنی دوو شەقام لە كەرتی45 ماسیك، قۆناغی دووەم.

3-دروستكردنی باخچەیەك لە كەرتی 76 شندوخا لە ڕۆژهەڵات.

4-نۆژەنكردنەوەی شەقام، شاخكێ.

5-دروستكردن و كۆنكرێتكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكی بەروشكێ .

6-دروستكردن و قیڕتاوكردنی دوو شەقام لە كەرتی 45 ماسیك قۆناغی یەكەم.

7-دروستكردنی باخچە لە كەرتی 45 ماسیك نزیك قوتابخانەی سەردەم.

8-نۆژەنكردنەوەی شەقام لە شاری دهۆك.

ھەواڵی زیاتر