سی پی جی: بەهۆی بۆردومانەكانی توركیاوە 180 هاوڵاتی بونەتە قوربانی

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی  CPT  ژمارەى قوربانیانى بۆردومانەکانی تورکیا لە خاکى هەرێمى کوردستانی ئاشكراكرد بەپێی ئامارەكان ، لەماوەى پێنج ساڵدا 180 هاوڵاتى مەدەنى بەهۆى بۆردوومانەکانەوە شەهید و برینداربوون.

تیمى کوردستانىCPT  نێودەوڵەتی لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا وەڵامى لێدوانەکەى هاکان کاراجاى سەرۆک کۆنسوڵى تورکیا لەکوردستانى دایەوە دەربارەى ئەوەى کە ناوبراو رایگەیاندبوو ئەوان هەرگیز هیچ هاوڵاتیەکى مەدەنیان بە ئامانج نەگرتووە.

CPT لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەدا وتی:  لە ساتەوەختى راگەیاندنى هێرشى ئاسمانى سوپاى تورکیا بۆسەر خاکى هەرێم لە 15ى حوزەیران ئەمساڵ لە ژێر ناوى چنگى هەڵۆ و پەلامارى خاکڕەوى لە 17ى هەمان مانگ زیاتر لە شەش هاوڵاتى مەدەنى شەهیدبوون و چوار هاوڵاتى دیکەش بریندار بوون، سەربارى ئەوانەش چەندین رەزو باخى هاوڵاتیان بەهۆى بۆردومانەکانەوە سوتان و زیانیان بەرکەوت و مەترسى چۆڵبوون لەسەر چەندین گوند دروستبووە.

بەپێی ئامارەكانی سی پی جی، لە 17ى حوزەیرانى 2020، لە ئەنجامى هێرشە ئاسمانیەکانى تورکیادا بۆسەر کوێستانەکانى خنێرە لە سیدەکان (حەباس مەغدید)ى تەمەن 30 ساڵ شەهیدکرا، کە شوانێکى کۆچەرى بوو، لە 19ى حوزەیرانیش لە بۆردومانێکى ئاسمانى تورکیادا پێنج هاوڵاتى کە بۆ وەرگرتنى پشوو  لەدواى کارکردنیان روویانکردبووە دۆڵى باڵندە لەنزیک شیلادزێ شەهیدکران.

، لە 10ى تەمموز لەدواى بەردانەوەى 26 بۆمب لەلایەن هێزى ئاسمانى تورکیاوە دانیشتوانى گوندى ئەڤلهە لە ناحیەى باتیفانى سەر بەقەزاى زاخۆ لە پارێزگاى دهۆک ناچار بوون گوندەکە بەجێبهێڵن، لە 11ى تەمووزیش

ھەواڵی زیاتر