زەریف: لەگەڵ بەغداد و هەولێر رێككەوتنی زۆرمان كردووە
محەمەد جەواد زەریف وەزیریی دەرەوەی ئیران ڕایگەیاند، لە سەردانەكەیدا بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان چەندین ڕێككەوتنی گەورە و باشیان ئەنجامداوە كە سودی زۆریان بۆ هەرسێ لا تێدا دەبێت.
زەریف لە كۆبونەوەی لەگەڵ وەزیرەكانی حكومەتتدا زیاتر دەربارەی سەردانەكەی عێراق و هەرێمی كوردستان قسەی كردووە و تویەتی: ئێمە دەستبەرداریی عێراق نابین و كاریی گەورە و گرنگمان لەگەڵ عێراقیەكاندا هەیە.
دەربارەی سەردانەكەی مستەفا كازمی بۆ تاران محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە گۆڕانکارییەکی گرنگی دیپلۆماسی ناوبرد.
لە کۆبوونەوەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و رووحانی و ئیسحاق جەهانگیری، جێگری سەرۆککۆماری ئێران رێککەوتنی زۆرباش کراوەو لە بوارەكانی وزە و نەوت و چەند پرسیكی دیكەیی گەورە.
.