ئێمباپێ: لە پاریس دەمێنمەوە
کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی رایگەیاند، وەرزێکی تر لەگەڵ یانەکەی دەمێنێتەوە.
ئەو ئەستێرە لاوە ئاماژەی بەوەکرد، بۆ چوارەم ساڵی لەسەریەک لەگەڵ پاریس سانجێرمان دەمێنێتەوە و هەوڵدەدەن ململانێ لەسەر بردنەوەی نازناوەکان بکەن.
ماوەیەکە ناوی ئێمباپێ دەبەسترێتەوە بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانییەوە، بۆیە ئەو یاریزانە بۆ وەرزی داهاتوو هاندەرانی یانەی شاهانەی بێهیواکرد و هاندەرانی پاریسیشی دڵخۆشکرد.