پەرلەمان بە ئامادەبوونی حکومەت لەبارەی چەند پرسێک کۆدەبێتەوە

سبەینێ کۆبوونەوەی پەرلەمانە بە ئامادەبوونی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

هیڤیدار ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ پەرلەمان بە ئامادەبوونی حکومەتی هەرێم کۆ دەبێتەوە.

وتیشی: لە حکومەت دەپرسین نەوت بەرزبووەتەوە و بۆ مووچە ھەر بە لێبڕینەوە دەدرێت؟ دەپرسین، باج زیادبووە، داھاتی گومرک زیادبووە، تاپۆ و رسۆمات ھەر ھەمووی زیاد بووە، بۆ ھەر مووچە بە لێبڕیبەوە دەدرێت؟

ئەوەشی خستەوڕوو لە حکومەت دەپرسین، بۆ رێگە لە قاچاخچییەتی نایرێ بۆ ئەوەی مووچە بە کامڵی دابشبکرێت؟

ھەواڵی زیاتر