وەزیری تەندروستیی بەریتانیا دەستی لەکارکێشایەوە و دەڵێ” دەستلەکارکێشانەوەکەی پەیوەندی بە لایەنە تەندروستییەکەی ئەو رووداوەوە هەبووە کە دوورەپەرێزیی کۆمەڵایەتی نەپاراستووە”.
مات هانکۆک، وەزیری تەندروستیی بەریتانیا لە هەژماری خۆی لە تویتەر پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە، رایگەیاند کە “وەکو وەزیری تەندروستی و کارووباری کۆمەڵایەتی” دەستلەکاردەکێشێتەوە.
دوێنێ رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی، ڤیدیۆیەکی مات هانکۆک، وەزیری تەندروستیی بەریتانیای لە کاتی ماچکردنی جینای یاریدەدەری بڵاوکردەوە کە لە 6ـی ئایار تۆمارکراون.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر