ڕاگەیەنراوێک لە پارێزگای هەولێرەوە

پارێزگای هەولێر لە راگەیاندراوێکدا سەرکۆنەی ئەو هێرشە مووشەکییە دەکات کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ 2021.6.26 کاتژمێر 1:50 شه‌و، لە رێگەی سێ فرۆکەی درۆنەوە ئاراستەی شاری هەولێر کرا.

دەقی راگەیاندراوەکە:

دوای ئه‌وه‌ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 2021.6.26 کاتژمێر 1:50 شه‌و، 3 درۆن فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە رێگەی خۆپێداکێشان خۆیان بە خانووی هاونیشتمانییەک لە باخچەکانی سەر رێی سێولە لە گوندی براغ نزیك کۆمەڵگەی مەلائۆمەر لە پارێزگای هەولێر دەدا، کە له‌ئاكامیدا دوو لەو درۆنانەكان دەتەقیه‌وه‌ و یەکێکیان نه‌ته‌قییه‌وه‌، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لێ ناکەوتۆته‌وه‌.

وێڕاى به‌توندى ئیدانه‌كردنى ئه‌و هێرشه‌ بۆ سه‌ر شاره‌كه‌مان، هاوڵاتییان و هاوشاریانى خۆشه‌ویستی شاره‌كه‌مان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ساییه‌ی چاوكراوه‌ی و شه‌ونخونی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و ده‌زگاكانی ئاسايش و پۆلیس، شاری هه‌ولێر پارێزراوه‌ و ئه‌و ئه‌كرده‌وه‌ تیرۆرستی ترۆسنۆكانه‌ و تێكده‌رانه‌ ناتوانن ئارامی و ئاسایش و سه‌قامگيرى شاره‌كه‌مان بشوێنن.

پارێزگاى هه‌ولێر
2021.6.26

ھەواڵی زیاتر