هه‌موو ساڵێك له‌و رۆژه‌دا به نیگه‌رانیه‌وه وڵاتان باسی زۆر بونی مادده هۆشبه‌ره‌كان و زیاد بونی به‌كارهێنه‌رانی ده‌كه‌ن و هه‌مووانیش وه‌ك مه‌ترسیه‌كی گه‌وره سه‌یری ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر وڵات و ئایینده‌ی لاوان و تێكچونی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی.
به‌داخه‌وه هه‌رێمی كوردستانیش به‌تایبه‌ت له‌و چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوو بازرگانی كردن به‌مادده‌ی هۆشبه‌رو به‌ركارهێنه‌رانی زیادی كردووه و ڕۆژانه‌ش ده‌بینین چه‌ندین باند ده‌ستگیر ده‌كرێن به‌بڕی زۆر و جیاواز.
ئه‌وه‌ی پێویسته بگوترێ ئه‌و مادده هۆشبه‌رانه له وڵاتانی ده‌ور و به‌ره‌وه له سنوره‌كان و هه‌ندێ جاریش به‌قاجاغ هاورده ده‌كرێن و تا ئێستا سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی زۆری حكومه‌ت بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی مه‌رزه‌كان به‌ڵام تا ئیستاش نه‌توانراوه وه‌ك پێویست كۆنترۆڵ بكرێ .
بەپێی ئامارەکان ڕۆژانه گروپ و بانده‌كانی بازرگانی به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر زیاد ده‌كه‌ن و هیچ ترسێكیان نیه له ده‌ستگیركردن و هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌یان، ته‌نانه‌ت هەندێ جار ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی به‌كارهاتوه بۆ مەبەستی بازرگانی کردن بەمادەی هۆشبەر، وه‌ك بینینمان كه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته كردنه بریتیه له جیاوازی ئاماره‌كانی نێوان به‌كارهێنه‌ران و بازرگانه‌كان و ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیر ده‌كرێن له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانه‌وه ئه‌وه‌ش پرسیار دروست ده‌كا له‌سه‌ر هه‌وڵی هێزه ئه‌منیه‌كان و زیاتر كۆنتڕۆڵ نه‌كردنیان پێویسته ده‌زگا ئه‌منیه‌كان جددی بن و هه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه‌و چاوپۆشی له‌هیچ كه‌س نه‌كه‌ن له‌هه‌ر ئاستێك بێت ده‌ستگیریان بكه‌ن.
به‌داخه‌وه هه‌ندێ جار ده‌بینین هه‌ندێ ده‌رمانخانه‌ش ڕۆڵیان هه‌بوه له فرۆشتنی هه‌ندێ جۆری مادده‌ی هۆشبه‌ره‌كان كه به‌پێ ی یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی قه‌ده‌غه بوه و ئه‌وه‌ش ڕێگا خۆشكه‌ربوه بۆ زیاتر ئاڵوده بونی گه‌نجان و به‌كارهێنه‌ران.
له‌هه‌مان كاتدا پێویسته بگوترێ كه له چاكسازیه‌كان تا ئیستا وه‌ك پێویست ڕاهێنه‌ری شاره‌زایان نیه بۆ مامه‌ڵه كردنی جیاواز له‌گه‌ڵ به‌كارهێنه‌رانی مادده هۆشبه‌ره‌كان و ئه‌و دۆسیانه و وجیاكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ر و ئاسته‌كانی ته‌مه‌ن و ڕێژه‌ی توشبون به‌نه‌خۆشیه‌كان ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر دۆسیه‌كان و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان دروست ده‌كات.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگە ئاماژەبۆ بکەین ئه‌وه‌یه كه پێویستە دادگاكان ڕۆڵی گه‌وره ببینن بۆ به‌سزا گه‌یاندنی بازرگانانه‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان وجیاكردنه‌وه‌ی بازرگانه‌كان و به‌ركارهێنه‌رانی ماده هۆشبه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و مافیا و بازرگانانه ڕزگاریان نه‌بێت له دادگایی كردن و به‌سزا گه‌یاندنیان و به‌هیچ جۆرێك ئاسانكاری نه‌كه‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن به ده‌ست وه‌ردانی هیچ كه‌س و حیزب و لایه‌نێك.
بەپێویست دەزانین به‌كارهێنه‌ران وه‌ك قوربانی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێ و هه‌وڵ بدرێ بخرێنه ژێر چاودێری له پێناو شیاندنه‌وه‌یان بۆ ناو كۆمه‌ڵگه‌و هاوكاری كردنیان بۆ ڕزگار بون له‌و ژه‌هره‌ی كه خه‌ریكه مرۆڤایه‌تی توشی هه‌ڵدێر ده‌كات و شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی تێكده‌دات و بۆته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی تاك و خێزان و كۆمه‌ڵگا.
لێره‌وه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نین وه‌ك ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ وێرای پشتگیریمان بۆهه‌ر هه‌وڵێك كه بۆ ئه‌و بابه‌ت ده‌درێ له پێناو كه‌م كردنه‌وه‌و ڕێگری كردن و هه‌روه‌ها هۆشیار كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه، ئێمەش لەدەستەی سەربەخۆی مافی مڕۆڤ وەک هەستکردن بە بەرپرسیارەتی پلانمان هەیە بۆ داهاتوو بەڕێگەی چەندین به‌رنامه و چاڵاکی جیا و له پێناو هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان
26 ی حوزیرانی 2021