بکوژەکەی فلۆید 22 ساڵ حوکم درا

دادگای ئەمریکی بکوژی پیاوە جۆرج فلۆیدی بە زیاتر لە 22 ساڵ زیندانیکردن، سزا دا.

مەدریا ئارادۆندۆ، بەڕێوەبەری پۆلیسی میناپۆلیس لە ئەمریکا، بە دادگای راگەیاندووە: ئەو کارەی ئەفسەر دێریک شۆڤین کردوویەتی، دوورە لە بەهاکانی پۆلیس.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، دادگای ئەمریکی بڕیاری زیندانیکردنی دێریک شۆڤینی بۆ ماوەی 22 ساڵ و شەش مانگ، داوە.

جۆرج فلۆیدی تەمەن 46 ساڵ، لە رۆژی 25-5-2020 لە شاری میناپۆلیس لە ویلایەتی مینیسۆتای ئەمریکا چووبووە دوکانێک و دراوی 20 دۆلاری بۆ کڕینی کەلوپەل بەکار هێنابوو، بەڵام خاوەنی دوکانەکە گومانی ساختەبوونی دۆلارەکەی کردبوو و پەیوەندیی بە پۆلیس کردبوو.

ھەواڵی زیاتر