پارێزگاری ھەولێر ڕایگەیاند، ئەگەر سکاڵاش لەسەر ئەو گەنجە تۆمار نەکرێت کە لە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت و دەمانچە ڕادەکێشێت، ئێمە وەکو حاڵەتی نەخوازراو حسابی بۆ دەکەین و دەستگیری دەکەین.
ئومێد خۆشناو بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند: داوام لە دەزگا ئەمنییەکان کردووە، بە هەر شێوەیەک بێت، ئەو کەسە بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن کە دەمانچەی لە گەنجێکی سلێمانی ڕاکێشا.
پارێزگاری هەولێر وتیشی: دەبێت گەنجەکە سکاڵا تۆمار بکات، گەر نەیشیکات ئێمە وەک حاڵەتێکی نەخوازراو مامەڵەی لەگەڵ دەکەین و ڕادەستی دادگای دەکەین.